له‌ 28ی مانگی ته‌موزی 2010 سكایپی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا راگه‌یاند كه‌ ده‌كه‌وێته‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین. رۆزبه‌ پاشا كه‌ به‌رێوبه‌ری په‌ره‌پێدانی كاری بازرگانییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی كۆمپانیاده‌كات له‌ ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ میانه‌ی پرێس كۆنفڕانسێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان سكایپی و بۆردی په‌ره‌پێدانی بازرگانی به‌حره‌ین راگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای سكایپی له‌ ئاخاوتنێكدا ووتی “به‌حره‌ین ژینگه‌یه‌كی زۆر له‌بار ده‌ڕه‌خسێنێت و یارمه‌تیده‌ر و هانده‌ری داهێنانه‌ له‌و بواره‌دا به‌هۆی شاره‌زایی ده‌ستی كاری ناوه‌خۆ و ستراتیژی پێشكه‌وتنی ئابوری كه‌ هاوكاری فراوانكردن و پیشكه‌وتنی ئابوری ناوچه‌كه‌ ده‌دات.”هه‌روه‌ها له‌ قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو ووتی”رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا دانیشتوانێكی گه‌نجی هه‌یه‌ و شه‌یدای ته‌كنه‌لۆژیان، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه‌ به‌حره‌ین رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له‌ ناساندنی زیاتری سكایپی له‌ ناوچه‌كه‌دا.”

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ به‌شێكه‌ له‌ تێڕوانینی به‌حره‌ین ستراتیژی پیشكه‌وتنی ئابوری نیشتیمانه‌ كه‌ به‌ “تێڕوانینی 2030” ناسراوه‌. ئه‌مه‌ش پیشكه‌وتنی بواره‌كانی گه‌یاندن و سیسته‌می زانیاریه‌كانی له‌خۆ گرتووه.

جگه‌ له‌وانه‌، به‌حره‌ین له‌بواری زانیاری ته‌كنه‌لۆژی به‌ گشتی و ئه‌نته‌رنێت به‌تایبه‌تی له‌ پێشه‌نگی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دایه. ریژه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت له‌ ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی 88% ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئه‌و ریژه‌یه‌ له‌ به‌كارهینانی ئه‌نته‌رنێت له‌ ئیسڕائیل زیاتره‌ كه‌ ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 72%. هه‌روه‌ها، به‌گوێره‌ی راپۆرتی ساڵی 2010ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، به‌حره‌ین پێشه‌نگی  وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ له‌بواری حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنیدا كه‌ به‌ “ئی گه‌ڤه‌رمێنت” ناسراوه.‌

תגובות

תגובות

هه‌روه‌ها ئه‌م پۆسته‌ به‌رده‌سته‌ له‌: enEnglish heעברית esEspañol ruРусский faفارسی urUrdu

نوسراوه‌ له‌لایه‌ن Tal Pavel, Ph.D

Tal Pavel, Ph.D., Middle Eastern Studies. Lecturer, commentator, researcher. Expert on technology, Internet and Cyber in the Middle East and the Islamic world. Owner of the Middleeasternet.com website.