Home » په‌روه‌رده‌ » له‌ ئه‌نجامی هاککردنی سێرڤه‌ری زانکۆی کالیفۆرنیا- بێرکلی زانیاری هه‌ژماری که‌سی 1600 که‌س دزرا

له‌ ئه‌نجامی هاککردنی سێرڤه‌ری زانکۆی کالیفۆرنیا- بێرکلی زانیاری هه‌ژماری که‌سی 1600 که‌س دزرا

له‌ به‌رواری  16 کانونی یه‌که‌می 2016، وابڵاوکرایه‌وه‌  که‌ زانیاری نزیکه‌ی 1600  که‌س له‌ زانکۆی کالیفۆرنیا بێرکلی له‌وانه‌ش زانیاری ژماره‌ی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانیاری کردێت کارت هاککراون. دزه‌کان ماوه‌یه‌کی دیاریکراویان ده‌ستنیشانکردووه‌ و ئامانجه‌کانیان پێکاوه‌ که‌ له‌ 90-ه‌کانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو مایسی 2014.

له‌ به‌یانامه‌یه‌کدا، زانکۆی ناوبراو رایگه‌یاند که‌ هێرشه‌که‌ کراوه‌ته‌سه‌ر به‌شی خزمه‌تگوزاری خانوبه‌ره‌، که‌ به‌رپرسیاریه‌تی چاککردنه‌وه‌ و بنیادنانی بیناکانی زانکۆی له‌ئه‌ستۆدایه‌. رووداوه‌که‌ 1300 که‌یسی دزینی ژماره‌ی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و 300  ژماره‌ی کرێدت کارتی له‌خۆگرتووه‌، به‌شێکی زۆریان قوربانیه‌کان ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی که‌ له‌ ئێستاو له‌ رابردوودا له‌ زانکۆکه‌ کاریان کردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی کارکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌دا هه‌یه‌.

له‌به‌یانامه‌که‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ که‌ دزه‌کان زانیاریه‌ دزراوه‌کانیان به‌کارهێنابێ و قوربانیانیش ده‌رباره‌ی ئه‌م رووداوه‌ زانیاریان پێدراوه‌ و ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ تاوه‌کو له‌ خراپ به‌کارهێنانی زانیاریه‌کانیان ئاگادربن. به‌رێوبه‌ری ئاسایشی زانیاریه‌کانی زانکۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هانداوه‌ که‌  زانیاریه‌کانیان دزراوه‌ تاوه‌کو ئاگاداری کرێدت کارته‌کانیان بن له‌گه‌ڵ چاودێریکردنی خزمه‌تگوزاری کرێدت کارت که‌ زانکۆ بۆی دابینکردوون.

وا بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ به‌شی ناوبراو ده‌ستیکردووه‌ به‌ جێبه‌جێکردنی ژماره‌یه‌ک پرۆتۆکۆڵ و رێی و شوێنی نوێ بۆ رێگریکردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ له‌ داهاتوودا، هه‌روه‌ها به‌شی ته‌کنه‌لۆژیای زانکۆکه‌ داوای له‌ هه‌موو به‌شه‌کان کردووه‌ که‌ دووباره‌ چاوبه‌ سیاسه‌تی ئاسایشی زانیاریه‌کانیان بخشێننه‌وه‌.

دزه‌کردنی زانیاریه‌کانی ئه‌م رووداوه‌ له‌مانگی ئه‌یلول زانراوه‌ و ئه‌و سێرڤه‌ره‌ی که‌ کرابووه‌ ئامانج له‌ تۆری سه‌ره‌کی لابرابوو. له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا، به‌رپرسانی زانکۆ چاویان به‌و زانیاریانه‌دا خشاندووه‌ته‌وه‌ که‌ خه‌زنکراون تاوه‌کو ئه‌و زانیاریانه‌ بدۆزنه‌وه‌ که‌ دزه‌یپێکراوه‌ و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی پاڵنه‌ری ئه‌م رووداوه‌. سێرڤه‌ره‌کان قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ زنیاری له‌خۆده‌گرن، به‌م هۆیه‌وه‌ زانکۆ کۆمپانیایه‌کی ده‌ره‌کی راسپاردووه‌ تاوه‌کو سێرڤه‌ره‌کان تاقیبکاته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تاقیکردنه‌وانه‌، زانکۆ ده‌ستیکردووه‌ به‌ ناردنی نامه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کراونه‌ته‌ ئامانج له‌ به‌رواری 12 کانونی دووه‌م.

 

תגובות

תגובות

هه‌روه‌ها ئه‌م پۆسته‌ به‌رده‌سته‌ له‌: enEnglish heעברית itItaliano esEspañol roRomână

نوسراوه‌ له‌لایه‌ن Tal Pavel, Ph.D

Tal Pavel, Ph.D., Middle Eastern Studies. Lecturer, commentator, researcher. Expert on technology, Internet and Cyber in the Middle East and the Islamic world. Owner of the Middleeasternet.com website.

وه‌رگێردراوه‌ له‌لایه‌ن Nabaz Nawzad

Nabaz Nawzad
Nabaz is a Kurdish blogger. He holds PhD. and Master in Public Management. He completed his postgraduate study in Malaysia. He also holds degree in Politics & International Relations at UKH. He is currently a lecturer at the Lebanese-French University in Erbil.